Photos
Videos
دلت ئاوه دان بكه به الله اكبر
27
1
الله‌ اکبر سه‌یری گه‌وره‌یی گه‌ردون بکه‌ و پاشان سه‌یری خۆت بکه بزانه‌ چه‌ن بچوکیت وه‌کو قه‌باره‌ پاشان بزانه‌ خوای گه‌وره‌ چ ڕێزێکی لێناویت و له‌هه‌موو بونه‌وه‌ر جوانتر ناوی بردویت که‌وابوو ئاگات له‌خۆت بێت و گوناه مه‌که‌
74
5
اللهم صلي على محمد وعلى ال محمد
37
4
Posts

من چیم و بٶچ هاتووم؟
د. حەسەنی پێنجوێنی

دەماودەمی ئێوارە بوو، هاوڕێ لەماڵ هاتە دەر، نیوەڕۆکەی تائەندازێک هەوا گەرم بوو، بۆیەویستی بەرەوباخی گشتی بچیت، بەونیازەی کەمێ پشوو بدات وهەوای پاک هەڵمژێ، لەسەر یەکێ لە کورسییەکان دانیشت وسەیری ئەودیمەنە جوانەی ئاوەکەی دەکرد، کە بەرزو نەوی دەبووەوەو شەماڵیش وەک تۆز دەیدا بەسەر روومەتی گوڵەکاندا.. ئەم دیمەنە جوانە بردبوویە جیهانی ئەندێشەو خەیاڵەوە، بەتایبەتیش لەم پشووی هاوینەدا خەریکی خویندنەوەو موتاڵای کتێبە هزری وبییرییەکان بوو، بابەتێ...

Continue Reading

پەروەردە:
لەم رۆژانەدا برادەرێکی ئازیزم کۆمەڵێ مەسیجی بۆ ناردبووم، خوا پاداشتی خێری بداتەوە، هەموویان بەسوود و بۆنخۆش بوون، منیش ئەم چەپکە گوڵەم لێ هەڵبژارد تا پێشکەش بە ئێوەی ئازیزی بکەم.. ئینشائەڵڵا لەدووتوێی گوڵاوی مەجلیسدا دایان دەنێم..
د.حسن پێنجوێنی
ووشە زێڕینەکان:
پیری دنیا دیدەو بە ئەزموون بەم جۆرە رێنوێنی موریدەکانی دەکرد: ...
با بەپێوەری کڕین و فرۆشتن، و ترازووی قازانج و زیان مامەڵە لەتەک سۆزو عاتیفە دا نەکەین، بەڵکو بە رەوشتجوانی، و سەخاوەتمەندی، و رێزگرتن، و نەرم ونیانی مامەڵەیان لەتەکا بکەین.
کارێ بکەین هەرکەس ئێمەی بینی ئاواتە خوازبێت وەک ئێمە بێت، و ئەوەی بمان ناسێت دوعای خێرمان بۆ بکات، و ئەوەی ناومان ببیستێ، ئاوات بە دیتنمان بخوازێت، و ئەوەی بەرەوشتی پێغەممەر صلی اللە علیە وسلم خۆی بۆن خۆش بکات، بۆنی خۆشی وشک نابێتەوە..
ئازیزەکانم! ئەوکاتەی کە یوسف لەزیندانا بوو پێیان گوت: " إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ " یوسف/٣٦. ئێمە بەیەکێ لەجوانکارانت دەبینین، کاتێ کەلەسەر گەنجینەکانی میسردا بوو، هەمان دەستواژەیان پێگوتەوە: " إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ " ئێمە بەیەکێ لە جوانکارانت دەبینین..
کانزای پاک نەپلەو پایە دەیگۆڕێت، نەبەڵاو موسیبەتیش.. کەوابوو با هەوڵ بدەین جوانکار و جوامێر بین، ئەگەر جوانکاری و چاکەیش لەخەڵکەوە نەبینیین!! جوانکار و جوامێر بین، لەبەر ئەوەی خوا جوانکاران و چاکەکارانی خۆش دەویت.." وَأَحْسِنُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ "البقرة/١٩٥.
بەڵێ، ئازیزان ئێمە دەڕۆین.. بەڵام شوێنەوارمان دەمێنێتەوە، باشوێنەوارەکانمان خیر و بێربێت بۆ قیامەتمان، نەک سزاو ئازار و کلۆڵی..
١٧/٠٢/٢٠١٨

See More
Posts

سوجدەی سەهو:
موسڵمانێک پرسیبووی:
من نوێژی عەسرم دەکرد، لە رکاتی دوەمدا دوای تەحیات سڵاوم دایەوە، و پەرداخێ ئاو لە پەناما دانرابوو، قومێ ئاوم خواردەوە، اللهم أنت السلام ومنک السلام' م خوێند، و بیرم کەوتەوە کەمن لە جیاتی چوار رکات، دوو رکاتم کردووە، گورج هەستامەوە، و لەسەر ئەو دورکاتەی پێشوو نوێژەکەم تەواو کرد، وپێش سەلام دانەوە دوو سوجدەی سەهوم برد..
پرسیارەکەم ئەمەیە: ئایا نوێژەکەم دروست بووە، یان نە؟ خوا پاداشتان بداتەوە ئەگەر بۆمان روون بکەنەوە..
# # #...
پاش سوپاس و ستایشی پەروەردگار و سەلات وسەلام لەسەر پێغەممەر و ئال و بەیتی.. دەڵێین:
وەڵام:
بەڵێ ، نوێژەکەت دروست بووە.

زانایان دەلیل بەحەدیسەکەی زولیەدەین دێننەوە، کە موسلیم لەئەبو هورەیرەوە ریوایەتی دەکات: پێغەممەر صلی اللە علیە وسلم لە نوێژی عەسردا دوو رکاتی کرد، و سەلامی دایەوە، پیاوێکیش کە پێیان دەگوت: زولیەدەین هەستا، و گوتی: ئەی پێغەممەری خوا، ئایا نوێژ کورت کراوەتەوە، یا لەبیرت چووە؟ پێغەممەریش صلی اللە علیە وسلم روو بە خەڵکەکە فەرمووی: "ئایا زولیەدەین راست دەکات"؟ عەرزیان کرد: بەڵێ، پێغەممەر یش صلی اللە علیە وسلم لەسەر ئەو دوو رکاتەوە دوو رکاتەکەی تری کرد، و دوو سوجدەی برد.

و أَخْبَرَنَا مَالِكٌ، عَنْ دَاوُدَ بْنِ حُصَيْنٍ، عَنْ أَبِي سُفْيَانَ مَوْلَى ابْنِ أَحْمَدَ، قَالَ: سَمِعْتُ أَبَا هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، يَقُولُ: صَلَّى بِنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَلاةَ الْعَصْرِ، فَسَلَّمَ فِي رَكْعَتَيْنِ، فَقَامَ ذُو الْيَدَيْنِ، فَقَالَ: أَقَصُرَتِ الصَّلاةُ أَمْ نَسِيتَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ فَأَقْبَلَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: «أَصَدَقَ ذُو الْيَدَيْنِ» ؟ فَقَالُوا: نَعَمْ. فَأَتَمَّ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَا بَقِيَ مِنَ الصَّلاةِ، ثُمَّ سَجَدَ سَجْدَتَيْنِ، وَهُوَ جَالِسٌ بَعْدَ التَّسْلِيمِ". رواە مسلم فی كتاب المساجد ومواضع الصلاة/باب السهو في الصلاة والسجود له.

دەبینین پێغەممەر صلی اللە علیە وسلم لەو نوێژەیدا سەلامی داوەتەوەو و ئەو ئەندازە قسەیەی تیا کراوە، ئەو دوسوجدەی سەهوەی بردووە بۆ شۆردنەوەی ئەو هەڵەیە کە بەزیادە کراوە.
خوایش ئاگادارترە.

See More

دووپشك و ماره‌كه‌:
د.حسن پێنجوێنی
له‌م هه‌فتانه‌دا ئیمێلێكم بۆ هاتبوو، رووداوێكی تیابوو یاداشتێكی سا‌ڵانی حه‌فتای بییرهێنامه‌وه‌، كه‌ خه‌زوورم خوا لێی خۆش بێت له‌ كۆتایی ئه‌وسا‌ڵانه‌دا بۆی گێڕامه‌وه‌، و ناوی كه‌سه‌كه‌و شوێنه‌كانی بۆباس كردم، من له‌وكاتا نووسیم، و نازانم له‌و سه‌رده‌مه‌دا بڵاوم كرده‌وه‌ یان نه‌؟ به‌هه‌ر حاڵ كه‌ ئه‌و ئێمێله‌م بینی، ئه‌وم بییر كه‌وته‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ناوی قاره‌مانی رووداوه‌كه‌م له‌بییر نه‌مابوو..

به‌ره‌حمه‌ت بێ خه‌زوورمٍ {حاجی حسه‌ی...نی حه‌مه‌ساڵح} بۆی گێڕامه‌وه‌ گوتی: پیاوێك له‌ناوچه‌ی پێنجوێندا پیاوخراپی ده‌كرد، دزی ده‌كرد، بۆی رێكه‌وتبا خه‌ڵكی رووت ده‌كرده‌وه‌،و چه‌ته‌یی ده‌كرد، ئه‌مه‌ ناوبانگی به‌ خراپه‌كاری، و زیانه‌خرۆیی ده‌ركردبوو، له‌ناكاوێكا ئه‌م پیاوه‌ گۆڕا، و بوو به‌ پیاوێكی تر، رووی كرده‌ خودا،و پیاوێكی چاك و پاكی لێ ده‌رچوو!!

خه‌زوورم گوتی: رۆژێك له‌سه‌ر به‌رده‌نوێژه‌كانی مزگه‌وتی پاشا كه‌وتينه‌ ته‌نيشت یه‌كه‌وه‌، و پاش چۆن و چاكی لێم پرسی: ئه‌رێ فڵانه‌كه‌س! ئه‌م گۆڕانكارییه‌ ناكاوه‌ له‌ژیانی تۆدا چۆن رووی دا؟ خه‌وت بینی؟ موعجیزه‌ت دیت؟ دوعاكرد بوو؟ ئه‌ویش پێی گوتم: حاجی حسه‌ین! خۆت ده‌زانی كه‌من چ پیاوێك بووم؟! كارم خراپه‌كاری و دزی و گزی بوو، شه‌وێكی مانگه‌ شه‌و ده‌مویست بڕۆم بۆ یه‌كێ له‌و دیهاتانه‌ی لای خۆمان بۆ ئه‌وه‌ی شتیێ به‌ده‌ست بێنم و دزییه‌ك بكه‌م..

له‌وده‌شتی نزاره‌یه‌دا جۆگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تیا دروست كراوه‌ بۆ مه‌ره‌زه‌ ئاودان، له‌جۆگه‌كه‌ ده‌مویست بپڕمه‌ ئه‌وبه‌ره‌وه‌، به‌ڵام پان و به‌رین بوو نه‌م ده‌توانی، ده‌گه‌ڕام تا شوێنێكم ده‌ست بكه‌وێت، جۆگه‌كه‌ ته‌سك بێت، و به‌بازێك بپه‌ڕمه‌وه‌.. ناكاو دووپشكێ زۆر به‌په‌له‌ هات، وكلكی نابوو به‌شانیه‌وه‌.. گه‌یشته‌ سه‌ر جۆگه‌كه‌، رۆیشته‌ سه‌ر پشتی بۆقێكی له‌وناوه‌دا وه‌ستاو، بۆقه‌كه‌ گه‌یاندییه‌ ئه‌و به‌ره‌وه،‌و به‌گورجی رۆیشت، ئه‌ڵبه‌ت من زۆر هه‌وڵمدا دووپشكه‌كه‌ بكوژم، به‌ڵام بۆم نه‌كوژرا، له‌وبه‌ر جۆگەكه‌وه‌ خه‌رمانه‌ چه‌ڵتوكێك هه‌بوو، لاوێكی تازه‌ پێگه‌یشتووی سیما ساڵح،‌ له‌وێ پاسه‌وانی له‌ چه‌ڵتوكه‌كه‌ ده‌كرد، وله‌په‌نایا خه‌وتبوو، دووپشكه‌كه‌ خۆی كرد به‌ باخه‌ڵی كوڕه‌كه‌دا منیش هاوارم لێ به‌رزبووه‌وه،‌و رامكرد به‌شوێنیا تا پێوه‌ی نه‌دات.. به‌ڵام زۆری نه‌خایاند دووپشكه‌كه‌ هاته‌ده‌ر له‌باخه‌ڵیاو رۆیشت.. كوڕه‌كه‌ به ‌ده‌نگی هاورای منه‌وه‌ خه‌به‌ری بووه‌وه‌، و مارێكی گه‌وره‌ له‌باخه‌ڵی كوڕه‌ كه‌وته‌ خوارێ.. ئه‌وسا زۆر سوپاسی خوام كرد، كه‌ ئه‌و دووپشكه‌م بۆ نه‌كوژرا، چونكه‌ ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی پێ سپێررابوو، تا گیانی ئه‌و لاوه‌ له‌وماره‌ سامناكه‌ بپارێزێ..

كوڕەکە‌ لێی پرسیم: مامه‌گیان! ئه‌وه‌ چی بوو؟ گوتم: مامه‌گیان! خوا مه‌ئمورێكی نارد بۆ رزگاركردنی تۆ، و به‌سه‌رهاته‌كه‌م بۆ گێڕایه‌وه‌.. و ئه‌ویش سوپاسی خوای كرد و گوتی: ئه‌وه‌ نزیكی نوێژی به‌یانی بوه‌ته‌وه،‌و خوا ویستوویه‌تی نوێژه‌كه‌م نه‌فه‌وتێ.
وه‌ڵڵاهی حاجی حسه‌ین ئه‌و رووداوه‌ به‌ته‌واوی كاری تێكردم و ئاوه‌ڕۆی ژیانی گۆڕیم.. وتۆبه‌یه‌كی نه‌سووحانه‌م كرد، و بڕیارم دا توخنی ئه‌وكارانه‌ی پێشووم نه‌كه‌ومه‌وه‌و رووبكه‌مه‌ خوا..

See More
It looks like you may be having problems playing this video. If so, please try restarting your browser.
Close
526 Views
ئیسلام و ژیان له ئەوروپا‎ was live.

د. حسن پينجوينى
ياده وه رى يه كانى ژيان
به شي يه كه م

برایان! وه‌رن سه‌ركه‌ون (1)
پێشەکی:
برایانی ئازیز و خوشكانی به‌رێز، سڵاو و ره‌حمه‌تی خواتان لێبێت، و خوا به‌لوتفی خۆی نوێژو رۆژو و عیباده‌ت و كارە چاكەکانمان لێ وه‌ربگرێ، و له‌ریزی خۆشەویستانی خۆیدا کۆمان بکاتەوە، و لە‌ به‌هه‌شتا نیشتەجێمان بکات..
برایان! كاتێ ئێمه‌ له‌ته‌ك ئه‌م كاروانه‌دا كه‌وتینه‌ڕێ، لێمان روون بوو كه‌ سه‌فه‌رێكی دوور و درێژمان له‌به‌ره، ‌و ته‌لان و نشێوی زۆر، و كۆسپ و ته‌گه‌ره، ‌و ئاسته‌نگی زۆرمان دێته‌رێ، نان بڕین، زیندانی، ئاواره‌یی، و بگره‌ ئاماده‌بوو...

Continue Reading

جوامێری جوتیارێک
ئەو منداڵەی لەخنکان رزگاری بوو
بووبە چێرچل
ئه‌م چیرۆكە چیرۆكێكی مێژوویی و رووداوێكی واقیعییه‌، و له‌ ئوسكۆتله‌ندا رووی داوه‌.

...Continue Reading

https://www.scribd.com/…/370604583/ناودارانيَك-موسوڵمان-بوون

ناودارانيَك موسوڵمان بوون
د. حسن پێنجوێنی

...

زۆرن ئەوانەی خوا بە میهرەببانی خۆی رووی رەحمەتی تێکردوون و دڵیانی بە نووری خۆی رووناک کردۆتەوە، و ئەوانێش بەشوێن حەقدا گەڕاون و بەراستی عەوداڵی راستەقینە بوون، کاتێ حەقیان بینییوە باوەشیان پیا کردووەو بوونەتە هەڵگری و خۆیشیان بەخەڵکی تری وەک ئەوسای خۆیانیان گەیاندووە، منیش ژیانی ژمارەیەکی زۆریانم کردووە بەکوردی، و بیست ناوداریانم هەڵبژاردووە، و لەم نامیلکەیەدا پێشکەشم کردوون، ئەمەش ناوەکانیانە:
زانای كۆرپه‌ڵه‌ناسی پرۆفیسۆر كیسمۆر.
زانای فیزیایی دیمتری بولیاكوف.
قه‌شه‌ی به‌ریتانیی جه‌لالوددین لۆده‌ر برنتۆن.
سێ قه‌شه‌ و 141 فه‌ڵه‌ موسوڵمان بوون.
دکتۆر یوسف وسێ قه‌شەی تر‌ موسوڵمان بوون.
پرۆفیسۆر جێفری لانچ مامۆستای زانکۆ.
دانیال سترایش،ی دوژمنی ئیسلام، موسوڵمان بو.
قه‌شه‌ كینس ئێل جه‌نگیز، چۆن موسوڵمان بوو؟
"جي ميشێل" سەرۆکی گرووپی بەگاورکردن.
قەشە (ملقاە فقادۆ )باسی موسوڵمان بوونی دەکات.
مۆزیکزانی بەریتانی براین هویت.
په‌رله‌مانته‌ری هۆلەندی ئه‌رناود فان دۆرن.
سیلجاندر كۆنگریسمان ی پارتی كۆماری.
دووه‌مین گه‌وره‌ترین قه‌شه‌ی ولاتی غانا.
بانگخوازی ناوداری ئەمریکا بیلال فلیپس.
دكتۆر قه‌شه بدیع ی میسری. ....................
دكتۆر محمد ئه‌كۆیا و موسوڵمانبوونەکەی.
دكتۆر موسته‌فا موولانی.........................
دكتۆر گاری میلله‌ر................................
دکتۆر مۆریس بۆکای

See More
بةنووري خوا دلَيان رووناك بوويةوة بریتییە لە چیرۆکی موسوڵمانبوونی ژمارەیەک لە زانایان و رۆشنبیرانی جیهان
scribd.com

ئەمشەو لە ئوسترالیا مانگ گیرا:
د. حسن پێنجوێنی

ئەمشەوی رابوردوو چوارشەممە لەسەر پێنچ شەممە مانگ گیرا بۆ ماوەی سەعاتیک و ١٧ دەقیقە، بەتەواوی گیرا.. هەروەک فەلەک ناسەکان دەڵێن: ئەمە یەکەم چارە پاش ٣٠ ساڵ کەمانگ بەوشێوەیە بەتەواوی بگیرێت. فەلەک ناسەکان دەڵێن: لە ٣١/١٢/١٩٨٣یشدا مانگ بەوشێوەیە بەتەواوی گیراوە..

...Continue Reading

جوامێری باوەلێ
چیرۆکێکی واقیعی سەرنج راکێشە
نووسینی د. حەسەنی پێنجوێنی

رۆژی دووشەممەو رێکەوتی ٢٦/٩/١٩٨٨ بوو، تازە وەرزی پایز بەخۆی وخێرو بێریەوە سەری ھەڵدابوو، لە ئوستانداری سنە وە موافەقەتم بۆ ئوستانداری کرماشان وەرگرتبوو، کە رێگەم بدەن لە شاری {پاوە}وە برۆم بۆ شاری {سنە}. لە کرماشانەوە ناردمیان بۆ پاوە تا فایل و تۆمارەکەم بێنم و فەرمانی نەقڵ بوونەکەم بۆ بنووسن....

Continue Reading

جواميَرى وەستا عەبدولَلا

ئازیزان لەوکاتەدا کە لە شاری سنە بووین ئەم چیرۆکەم نووسیوە، کۆمەڵێ شتی تێدایە، هەرجارێك خوێندومەتەوە فرمێسکی لەچاوم هێناوە، ئەو زوڵمەی لەو منداڵانە کراوە!! ئەو جوامیرییەی وەستا عەبدوڵڵا کردوویەتی!! ئەو تۆڵەیەی هەر لەدنیادا خوا بۆ ئەو مەزلوومانەی سەندۆتەوە !!...تاد.. بەڵام نەفەسێکی درێژی دەوێ تا تۆیش ئەو دیمەنانە بەشێوەیکی بەرجەستە ببینیت..

جوامێری...

Continue Reading

خودام بەسە تۆڵەم بۆ بکاتەوە:

گوتنی ئەم ئایەتە: " حَسْبُنَا اللّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ " چ واتایەک دەگەیەنێت؟
گوتنی ئەم ئایەتە: " حَسْبُنَا اللّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ " لەبەرامبەر زالمەوە یەعنی ئەی زاڵم هەرەشەت لێ دەکەم بە هێز و دەسەڵاتی بێ سنووری خودا، کەمن ناتوانم حەقی خۆمت لێ بسێنم، محەوەل بە خودات دەکەم!! خودایشم بەسە بۆ ئەوەی تۆڵەی منت لێ بکاتەوە!! کەسانێکی ستەمکار هەبوون، کە ئەم دەستەواژەیان بیستووە، بەتەواوی ترس کەوتۆتە دڵیانەوە..!!
وەک ئیبنو عەبباس لە فەرمودەیەکی دروست...ا بۆمان باس دەکات: ئیبراهیم علیە السلام کاتێ خستیانە ناو ئاگرەکەوە فەرمووی: " حَسْبُنَا اللّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ " خوای باڵا دەست لەسوتانی ئاگر پاراستی، ئەوەبوو لەدوای تێشکانی ئوحود ئەم ئایەتە دابەزی، پێغەممەر صلی اللە علیە وسلم ئەم ئایەتەی خوێندەوە لە وەڵامی ئەو مونافقانەدا کە هاتن و گوتیان: خەڵکی مەککە گەورەترین لەشکریان کۆکردۆتەوە بۆ لەناوبردنتان، ویستیان بەو قسەیە بیان ترسێنن، بەڵام ئەوان ئەم ئایەتایان خوێند، و ترسیان نەما، و لەهەموو کاتێ ورەیان بەرزتر بوو..
کاتێ ئیماندارێک خەم و پەژارەی تووش دەبێت، و چوار دەری دیواری دەروونی لێ دادەخرێت،و رووبە ئاسمان سەر بەرز دەکاتەوە، و دەڵێ: " حَسْبُنَا اللّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ " خودام بەسە بۆ ئەوەی ئەم خەم و پەژارەیەم لەسەر لاببات.. دڵی بەهیوای یارمەتی خوایی پر دەبێت، خەم و پەژارەی دەرەوێتەوە..
خوا لەهوموو خەم و پەژارەیەک، و لەدەستی هەموو زاڵمێک بمان پارێزێت..

See More

شەش ساڵ لەمەوبەر تەلەفزیۆنی پەیام دیمانەیکی سازکرد و لەو دیمانەیەدا بەشێک لە سەرەتای ژیانم تیا باسکرد، وەک یادگارییەک پێم باش بوو بە هاوڕێیانی فەیسبووکی پێشکەش بکەم..
https://www.youtube.com/watch?v=DqwvFB0OAro&t=3s

نامەیەکی ساڵی ٨٤ بۆ خێرەومەندێکی دڵسۆز:
د. حسن پێنجوێنی

لەم ڕۆژانەدا کە بەناو ئەرشێفی بییرەوەرییەکانمدا دەگەڕام، نامەیەکی ساڵی ١٩٨٤م دییەوە، پێم خۆش بوو چیرۆکی ئەو نامەیەش بۆ ئێوە بگێڕمەوە.. چونکە وێنەیەکی گەش و پرشنگداری خاوەن باوەڕێکی رەسەن پیشان دەدات..
لەساڵی هەشتا و چواردا پاش دووساڵ لە ران ووردبوونەکەم هێشتا هەر لەسەر جێگەو لەماڵەوە کەوتبووم، لەساڵی ١٩٨٤دا ویستمان" ئێستا دڵنیام " لە چاپ بدەین، قەوارەکەی قەوارەی کتێب بوو، نەک نامیلکە ئەوکاتەش پارە کەم بوو، خوایە چۆن... پارەی بۆ پەیدا بکەین؟
مامۆستا جەمالی شارباژێڕی – خوا پاداشتی خێری بداتەوە - گوتی: من چەند دەوڵەمەندێکی خێرخواز و خێرەو مەند دەناسم پێیان دەڵێم بەڵکو بەقەرز بماندەنێ!! پاش ماوەیەک هاتەوەو گوتی: کاک شێخ صدیق ئامادەیە دووهەزار دینارت بداتێ بە قەرز تا کتێبەکە دەفرۆشرێ، کەفرۆشرا پارەکەی بدەینەوە، ئێمەش لەگەڵ سوپاسێکی زۆردا، گەلێ دوعای خێریشمان بۆ کرد.
کاتێ کتێبەکە کەوتە بازاڕەوە لەماوەی حەفتەیەکدا سێ هەزاری لێ فرۆشرا، ویستمان پارەکە بنیرینەوە بۆ کاک شێخ صدیق، و بەمجۆرە ناکەم نووسی:
برای بەڕێزم کاک شێخ صدیق پێشکەش
سەرەتا جوانترین سڵاوت ئاراستە دەکەم جوانترین سڵاویش سڵاوی خودایە: السلام علیکم ورحمة اللە.
برای بەڕێز! سوپاس بۆ ئەو خوایەی کەئیسلامی بۆ ناردین، و دڵی هەزارەها و ملیۆنەها نەدیوی پێکەوە بەستووە، و بەهۆی ئەو ئیسلامەوە خۆشەویستی تۆی لەدڵمانا جێگییر کردووە، ئەو ئیسلامەی کەبووە هۆی ئەوە: تۆ دوو هەزار دینار بۆ من بنێری بێ ئەوەی بمناسی، و خزمایەتی، و ناسراوی، و پەیوەندییەکی رابوردوو لەنێوانماندا ببێت.. لەبەر هەموو ئەمانە پڕ بەدڵ سوپاست دەکەم و لەپەروەردگاری مەزن دەپاڕێمەوە: تەمەن درێژ، و لەشساغ و بێ وەی، و عاقیبەت خێرت بکات، بەگەورەیی خۆی پاداشتت بداتەوە..
براگیان کتێبەکە چاپ کرا، ولەماوەی پێنچ رۆژدا نزیکەی سێ هەزار و شتێکی لێ فرۆشرا، ئەمەش لوتفی خودایە..
بۆگێڕانەوەی پارەکەش بەم زوانە دەگاتەوە دەستت لەگەڵ کۆڵێ سوپاس و دوعای خێردا..
ئەوەش بزانە دوو کتێبی ترمان لەژێر چاپدایە، بەناوی: ١- گوڵێکی ژاکاو. ٢- دوا بڕیارم. ئەگەر حەزتان کرد لە خێری نەبڕاوەی ئەمانیشدا هاوبەش بن، بەمامۆستا جەماڵدا ئاگادارمان بکەنەوە، تا پارە لەکەسی تر وەرنەگرین..
ئیتر هیوام خۆشی وبەختەوەری وسەرکەوتنتە لەدنیاو قیامەتداتە. وا بەرگێ لەکتێبەکەم بۆ ناردیت، تا یادگاری بێت لەلات..
برات حسن پێنجوێنی
١٧/٠٨/ ١٩٨٤

ئەوکاتە گوڵێکی ژاکاو دەرچووبو، بەڵام دوا بڕیارم بەهۆی ئەوەوە کە بەکەمپیوتەر تایپ کرا دوا کەوت..

See More
No automatic alt text available.

ئیمانی تەواو عەیار، زێڕی تەواو عەیارە
چڵک دەگرێ و زاخاوەکەی رۆحانیاتە
ئەمڕۆ دەمویست چیرۆکەکان رێک بخەم، وئەوانەی واتاو مەبەستیان لێک نزیکە، لەژێر ناوێکدا ریزیان بکەم، و کۆیان بکەمەوە، چیرۆکێکم پێشچاو کەوت کە شەش ساڵ لەمەو بەر بڵاوم کردبوەوە، باوەڕتان هەبێ کردمییە گریان، زۆر دوعای خێرم بۆ مامۆستای خەتیب کرد، کەبەهۆی وتارەکەی ئەوەوە، ئەو ئیمانە گەورەیە دەرکەوتووە،و خاوەنەکەی لەو گوناهە رزگار کردووە.. خوا ئەو ئافرەتەش رووسوری دنیا و قیامەت بکات، کە لە گەڵ بیستنی ئەو حوکمە شەرع...

Continue Reading

دلت ئاوه دان بكه به الله اكبر

It looks like you may be having problems playing this video. If so, please try restarting your browser.
Close
Posted by Hassan Penjweny
177 Views
177 Views

ئەڵقەی ١٤ هیممەت بەرزەکان
ئه‌گه‌ر بووم به‌پاشا چیت بۆ بكه‌م؟

وەرگێڕان و پێشەکی بۆ نووسینی
د.حسن پێنجوێنی...

Continue Reading
يهتم بالإصلاح الاجتماعي