The Minister of Health in Kurdistan rejects the Human Right Watch Report data about FGM in the region!

Peyamner News Agency June 17 2010


PNA: The Kurdistan Minister of Heatlh announced that investigators from Human Rights Watch have visited him previously, and that he told them that only 30% of women in some regions have been circumcised, as opposed to the 70% rate suggested by the international human rights watchdog.
Dr. Tahir Hawramy told Peyamner News “Researchers from HRW told me that they have visited Garmyan and Palingan regions and interviewed elderly ladies and women older than 22 years of age, and shared their findings of 30% circumcision rate and 70% non-circumcised.”
He added “however what the organization has published is an injustice since the actual ratio is quite opposite to what appears in print.”
The minister also said “Throughout my medical practice I had no case presenting with complication from female circumcision, such as infection or bleeding, which shows that the condition is rare.”
The HRW publication shows that 70% of Kurdish women have been circumcised.


کوردستانی - وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس ۆچی ره‌تكرده‌وه‌
PNA- وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه‌ توێژه‌رانی رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ پێشتر هاتوونه‌ته‌ لایی و پێیان راگه‌یاندوه‌ ته‌نها % 30ی ئافره‌تانی هه‌ندێك ناوچه‌ خه‌ته‌نه‌ كراون نه‌ك 70%.


له‌مباره‌یه‌وه‌، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان "دكتۆر تاهیر هه‌ورامی" تایبه‌ت به‌ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند، پێشتر چه‌ند توێژه‌یه‌رێكی رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ هاتونه‌ته‌ لایی و پێیان راگه‌یاندوه‌ ئه‌وان له‌ گه‌رمیان و پاڵنگان توێژینه‌وه‌یه‌كیان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی پیر و كچانی سه‌روی 22 ساڵدا قسه‌یان كردوه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ 30%ی ئافره‌تان خه‌ته‌نه‌ كراون و 70%یش خه‌ته‌نه‌ نه‌كراون.

وتیشی: ئه‌وه‌ی كه‌ رێكخراوه‌كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ ناحه‌قیه‌ و چونكه‌ رێژه‌ی خه‌ته‌نه‌ی مێینه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌ی ئه‌وان بڵاویان كردۆته‌وه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی وتیشی: له‌ پیشه‌ی پزیشكیمدا هیچ زیانێكی خه‌ته‌نه‌ نه‌هاتۆته‌ لام وه‌كو هه‌وكردن و خوێن به‌ربوون ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ حاڵه‌ته‌كه‌ كه‌مه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ دوێنێ رێكخراوی هیومن رایتس ۆچ راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، 70%ی ئافره‌تانی كورد خه‌ته‌نه‌ كراون.