Photos
Posts

خۆشه‌ویستی ڕۆمانتیک چییه‌؟
له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌ی ئه‌ده‌بیاتی نوێی ده‌رووناسی هاوڕابن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی رۆمانتیک (حاڵه‌تێکی سۆزی به‌گوژمه‌‌ له‌ هه‌ڵچوونیدا، هاوکات هه‌ستی توند و ناسک له‌ ناو گێژه‌نگیدا سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن: شادی له‌گه‌ڵ ئازاردا، دڵه‌ڕاوکێ له‌گه‌ڵ ئارامیدا، خۆنه‌ویستن له‌گه‌ڵ ئێره‌ییدا، کامه‌رانی له‌گه‌ڵ خه‌موپه‌ژاره‌دا)، هه‌روه‌ها که‌ (حاڵه‌تێکی توندی په‌رۆشی‌ یه‌کبوونه‌ له‌گه‌ڵ که‌سێکی تردا). ئه‌م سۆزه‌ش ڕه‌گوڕیشه‌ی هه‌یه‌ له‌ هه‌ردوو سیسته‌می بایۆڵۆجی و کۆ...

Continue Reading
Image may contain: one or more people and people standing

له‌نێوان بوک و خه‌سوودا


یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین کێشه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌کان له‌سه‌روبه‌ندی دروستبوونی هه‌ر خێزانێکی نوێ له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌و کێششانه‌یه‌ که‌له‌نێوان بوک و خه‌سوودا له‌ئایینده‌دا ده‌بێته‌ ڕاستییه‌کی تاڵ، کێشه‌کانی نێوان بوک و خه‌سوو ئه‌و کێشانه‌ن ده‌بنه‌ دێوه‌زمه‌یه‌ک به‌سه‌ر ژیانی تازه‌ بوک و زاواکانه‌وه‌ و ئاماژه‌ی هه‌ڵایسانی جه‌نگێکی کۆمه‌ڵایه‌تی درێژ خایه‌نه‌ که‌ ده‌رهاویشته‌ی زۆر نێگه‌تیفی لێده‌که‌وێته‌وه‌ تائه‌ندازه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان. ده‌ستپێشخ...

Continue Reading
No automatic alt text available.
Posts

زؤر سوباس بؤئةم هاورى ئازيزانة ى كة ئةتوانن بةيجةكة بلاو بكة نةوة بؤئةوةى زؤر ترين كةس بتوانى هاوكارمان بيت.

هۆکارى زۆرێک لە کێشە دەروونى و هەڵچونییەکانى منداڵ بریتییە لە شێوازى پەروەردە و پێگەیاندنى منداڵ لە نێو دەزگا کۆمەڵایەتییەکاندا بە گشتى و ژینگەى خێزان بەتایبەتى، لە بەرئەوە خێزان پشکێکى گەورەى بەردەکەوێت. دروستکردنى ژیانى هاوسەرێتى بریتییە لە پێکەوە کۆبونەوەى دووکەس بەشێوەى ژیانێکى نوێ، لەژێر چەترى پێکهاتەیەکدا کە ئەویش بریتییە لە خێزان ، بەهۆى بوونى جیاوازییەکى زۆر لە نێوان تاکەکاندا، لەکاتى دروستکردنى خێزاندا زۆرترین حاڵەتى خۆگونجاندن پێویستە بۆ دایکان و باوکان تاکو بتوانن ...

Continue Reading
Image may contain: one or more people and baby

زۆربه‌مان له‌ به‌ساڵاچووانی ده‌وروبه‌رمانه‌وه‌ بینیومانه‌ و بیستوومانه‌ که‌ هه‌میشه‌ زۆربه‌یان سکاڵا ده‌که‌ن له‌ده‌ست که‌م خه‌وی یان بێخه‌وی یان پچڕ پچڕی خه‌ویان. کاتێک به‌ساڵاچووانی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان ده‌دوێنیت زۆربه‌یان دادوبێدادیانه‌ به‌ده‌ست خه‌وه‌وه‌.. (به‌خوا ڕۆڵه‌ خه‌وم هه‌ر نه‌ماوه‌ … ئه‌مشه‌و له‌ده‌ست ئازاری قاچ و پشتم وه‌نه‌وزم نه‌یاوه‌ … خه‌وی چی؟ بۆ من خه‌وم ماوه‌ تابزانم چه‌نده‌ نووستووم … تد.) ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ نموونه‌ی ئه‌و سکاڵایانه‌ن که‌ به‌ساڵاچووان له‌ کۆمه...

Continue Reading
Image may contain: one or more people

تێگه‌یشتن له‌ پیری له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدیله‌ کۆنه‌که‌دا که‌ ئێمه‌ی کورد هه‌تا ئێستا په‌یڕه‌وی ئه‌که‌ین وه‌ك له‌به‌رچاو و هه‌ستدایه‌ جگه‌ له‌ کۆمه‌ڵێ تێڕوانینی نه‌رێنی وه‌ك (ته‌واوکردنی ته‌مه‌نێك، وه‌رگرتنی نه‌خۆشی پیری، بیرچوونه‌وه، گۆشه‌گیری، نه‌بوونی پێویستی بۆ گه‌ڕان، کار خراپکردن، قسه‌ نه‌زانین و نزیکبوونه‌وه‌ له‌ مردن و …تاد) ڕۆشنبیری پیریمان زۆر که‌مه.
ئێمه‌ هه‌ر کاتێك ئه‌رکمان نه‌ما که‌ ڕۆژانه‌ جێبه‌جێی بکه‌ین ئه‌وکاته‌ مه‌ترسی پیربوونی ڕاسته‌قینه‌مان له‌پێشه‌وه‌یه. وه‌ك ئه‌زانین مێشك هه‌میشه‌ پێویستی به‌وه‌ درێژە

Image may contain: one or more people, people eating, people sitting and smoking

سوباسى سةرجةم هاوريان ئةكةم بؤ هاوكارى كردنيان بؤ كردنةوةى ئةك بةرةية بؤ بلاوكردنةوةى جارةسةريةكان لةكةل ريزى زؤريشم بؤ هاوريانم لةم بةرةية و بلاوكردنةوةى زانياريةكان...

ترسناکترین شت له‌ ژیانی مرۆڤ ترسانه‌ له‌ مه‌رگ یان هه‌ر شتێک له‌ ده‌وروبه‌ری مه‌رگدا بخولێته‌وه،‌ نزیکترین شتیش له‌ مه‌رگ به‌ پێی بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی پیریه‌.
خه‌ڵکی ئه‌م زه‌مانه‌ ئاشنایه‌تییان له‌ گه‌ڵ جۆره‌های مه‌رگ هه‌یه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج ڕاکێشانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌نعه‌تی مه‌رگدا دووانه‌یه‌ک هه‌یه‌ که‌ هاوته‌ریب پێکه‌وه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌رۆن، ده‌بینین مرۆڤ چه‌کێکی نوێ داده‌هێنێت و له‌ هه‌مان کاتدا چه‌کێکێکی دژوار به‌و چه‌که‌ دروست ده‌کات، هه‌روه‌کو ئه‌...

Continue Reading
No automatic alt text available.

ده‌روونناسی : هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامه‌کانی خوێندندا له‌ کوردستان ، به‌ڕێزتان ئاگادارن له‌ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا هه‌رزه‌کاران و گه‌نجان له‌به‌رده‌م گه‌لێک هه‌ڕه‌شه‌دان .. وه‌ک هاتنه‌ناوه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان ، خراپ به‌کارهێنانی ئامێره‌ ته‌کنۆلۆژیا جۆراوجۆره‌کان وه‌ک سه‌ته‌لایت و پله‌ی سته‌یشن و کۆمپیوته‌ر و مۆبایل و … هتد ، هه‌روه‌ها زیادبوونی پێداویستیه‌کانی گه‌نجان به‌هۆی بوونی کاڵا جۆراوجۆره‌کان له‌بازاڕه‌کاندا و زیادبوونی فشاری ده‌روونی له‌سه‌ر گه‌نجان ، به‌ڕای به‌ڕێز...

Continue Reading

ده‌روونناسی : سه‌باره‌ت به‌ پرۆگرامه‌کانی خوێندن به‌گشتی له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌کاندا، ده‌سپێکی هه‌موو ساڵێکی نوێی خوێندن ئاماژه‌ به‌ گۆڕان ده‌کرێت له‌هه‌ندێ پرۆگرامی خوێندندا ، ئایا ئه‌م گۆڕانانه‌ له‌ئاستی خواست و هیوای خه‌مخۆرانی ئه‌م بواره‌یه‌ ، یاخود گۆڕانێکی ڕیشه‌یی پێویسته‌؟
د. که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی : ده‌توانم بڵێم ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی کراون له‌ پرۆگرامه‌کاندا ( 5%) نین ، چونکه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگام لێبێت په‌نا ناباته‌ به‌ر که‌سانی پسپۆر و هه‌ر ل...

Continue Reading
No automatic alt text available.