وەڵامێکی کورت بۆ پارتی ،
کوردایەتی یان نیشتیمانپەروەری ..؟!
چەند ڕۆژێکە پەیجەکانی پارتی ، حەملەیەکی ڕێکخراویان دژی من و هاوڕێکانم دەستپێکردوە و ناوەرۆکیان تخوینکردنمانە ، پوختەی قسەکانیان ئەوەیە کە ئەوان خەریکی کوردایەتی و ئێمە دژی کوردایەتین .
…چەندین جاری تریش وتومە ،ئەو کوردایەتیەی ئەوان بە فلسێک ناکڕم ، من نیشتیمانپەروەریم لا پەسەندە ، من نەتەوەپەرستی و تعصبی قەومیم نیە کوردم لەهەمو نەتەوەیەک زیاتر خۆشدەوێ ، حەز ئەکەم دیارترین و پێشکەوتوترین بێت ، بەڵام هەمو گەلێکیشم خۆشدەوێ ، نە ڕقم لە هیچ پێکهاتە و نەتەوەیەکە نە ئەشیان کەم بە دوژمن ، من ئەڵێم بەعس گەلی کوردستانی ئەنفالکرد ناڵیم عەرب کوردی ئەنفاڵ کرد ، ئەزانم ڕژێمەکانی ئێران بەرژەوەندی گەلی کوردستانیان نەویستوە بەس ناڵێم فارس ... تەنها بۆ بازرگانی سیاسی وەک ئێوە ، ئێوە لەو کاتەدا کە ئەڵێن عەرەب و فارس و تورک دوژمنی کوردن ، ئاغاکانتان ئەچن ئەبنە جاشی ڕژێمی سیاسی ئەو وڵاتانە ، ئەوە ئێمەین نە گەلان بە دوژمن ئەزانین نە نۆکەری دەوڵەتەکانیشیان ئەکەین .
ئەگەر نیشتیمانپەروەریمان بکردایە لەسەر بنەمای پاراستنی مافی هاڵاتیبون و هاونیشتیمانیبون ، ئێستا وڵاتێکی ئاوەدان و دەوڵەتێکی سەرکەوتوشمان ئەبوو ، کوردایەتیەکەی ئێوەیە کە ئەم هەرێمەی وێران و داغان کردوە ، ئەوە کوردایەتیە نەوت ئەدزێ ، پەرلەمان پەکئەخا ، جاشایەتی بۆ ئێران و توران و بەغداد ئەکا.
بەردەوام بن ، منیش و هاوڕێکانیشم بەو هێرش و پەلاماردانانە نەک بێتاقەت نابین ، گەز گەز باڵا ئەکەین ، ئەرکی نەوەی نوێیە ، نیشیمانسازی بکات نەک ئەو کوردایەتیەی بە ئێستای گەیاندین ، ئەرکی نەوەی نوێیە نەتەوەکەی خۆی لە هەمو گەلانی تر خۆشتر بوێ ، بەڵام بازرگانی بە نەتەوەچێتیەوە نەکات ، نەبێتە مورتەزیقەی دەوڵەتان ، خۆفرۆش و نیشتیمانفرۆش نەبێت ، بە جدی کار بکا بۆ دەوڵەتێکی سەرکەوتو لە خزمەتی تاکی کوردستانیدا ، نەک بۆ ئەمارەت و مەشیەخەی بنەماڵەکان .
هۆشیار عەبدوڵا

