Videos
ئه‌م خوێنڕشتنه‌ له‌پای چی؟ له‌ئه‌ستۆی كێیه‌؟
به‌شی چواره‌م: من له‌ 100% له‌گه‌ڵ قسه‌كانی فاروق ڕه‌فیقدام، هیوادارم هه‌موو هاونیشتمانیان ئه‌م ڤیدۆیه‌ ببینن وه‌ تێشبگه‌ن ئه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ چاکسازیه‌ نیین به‌ڵکو له‌گه‌ڵ تێکدانی ڕه‌وشی هه‌رێمن
به‌شی چواره‌م: من له‌ 100% له‌گه‌ڵ قسه‌كانی فاروق ڕه‌فیقدام، هیوادارم هه‌موو هاونیشتمانیان ئه‌م ڤیدۆیه‌ ببینن وه‌ تێشبگه‌ن ئه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ چاکسازیه‌ نیین به‌ڵکو له‌گه‌ڵ تێکدانی ڕه‌وشی هه‌رێمن
Photos
Posts

پشیله‌یه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین پشیله‌ كه‌ دوو ڕووخساری‌ هه‌یه‌، ناوی‌ چووه‌ كتێبی‌ گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان
ڕۆژنامه‌ی‌ (ۆرسیستیر تیلیگرام) بڵاویكرده‌وه‌، زۆربه‌ی‌ ئه‌و پشیلانه‌ی‌ به‌و شێوه‌یه‌ له‌دایك ده‌بن زوو له‌ناوده‌چن، به‌ڵام (فرانك‌و لوی‌) ئه‌و پشیله‌یه‌ی كه‌ خاوه‌نی‌ دوو ڕوخساره‌و ته‌مه‌نی‌ (12) ساڵه‌، توانی‌ ناوی‌ له‌كتێبی‌ گینسدا تۆماربكات، ئه‌ویش وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین پشیله‌ی‌ دوو ڕووخسار
https://www.facebook.com/zanyari.nwi

No automatic alt text available.

چی سورەتێکی قورئانت دایبەزێنە لەم لینکەی خوراوە
تکایە بلاوی بکەوە با بێبەش نەبی لەم خێرە...

We've provided this file as a convenient, simple and fast way to download all mp3s for any recitor all in one click. To use it, simply open this file with any BitTorrent application and the download will start automatically!
quranicaudio.com
Posts

کیبۆردی فۆنتی کوردی ئۆنلاین بۆ ئەوانەی فۆنتی کوردیان نیە هیوادارم سودی لێ ببینن....زانيارى نوى....
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

Online Sorani keyboard to type a Kurdish text with the Arabic characters
lexilogos.com

بۆ چی گوێدرێژ شه‌یتان ئه‌بێنێت كه‌ڵه‌ شێر فریشته‌ ؟؟
=
=
=
=...
=
=
- فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌رمان محه‌مه‌د (د.خ) ده‌فه‌رموێت :-
( إذا سمعتم أصوات الديكه فسلوا الله من فضله فإنها رأت ملكا وإذا
سمعتم نهيق الحمير فتعوذوا بالله من الشيطان فإنها رأت شيطانا ) .. واته‌ ( ئه‌گه‌ر گوێ بیسی ده‌نگی كه‌ڵه‌شێر بوون ئه‌وا ناوی خودا بێنن ،
ئه‌گه‌ر گوێتان له‌ زراندی گوێدرێژ بوو ئه‌وا شه‌یتان به‌ لعنه‌ت كه‌ن بڵێن ( أعوذوا بالله من الشيطان رجیم)

چه‌ند جار ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌مان له‌ وانه‌ گوێ لێببوبێت و به‌ پێی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ نه‌رۆیشتبین نه‌مان زانی بێت ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ چ دۆزینه‌وه‌یه‌كی زانستی به‌دواوه‌یــه‌ … كه‌ جیهانی سه‌رسام كرد به‌م دوزینه‌وه‌ زانستیه‌ .

وه‌ك ئاشكرایه‌ به‌پی لێكۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌كان ئاستی بینینی مرۆڤ جیاوه‌زه‌ له‌ گه‌ڵ ئاستی بینینی گوێدرێژ هه‌ر‌وه‌ها ئه‌میش جیاوازه‌ له‌ گه‌ڵ ئاستی بینینی كه‌له‌شێر ….

به‌و جۆره‌ ئاستی بینینی مرۆڤ دیاری كراوه‌ ، مرۆڤ ناتوانێت شه‌پۆلی خوارووی سور و هه‌روه‌ها ناشتوانێت شه‌پۆلی سه‌روی بنه‌وشه‌ی ببینێت ، به‌ڵام ئاستی بینینی گوێدرێژ و كه‌ڵه‌شێر له‌و ئاستی بینینه‌ تێپه‌ر ئه‌كات .

پرساریه‌كه‌ لێره‌ دروست ئه‌یێت …………

ئایا چۆن گوێدرێژ شه‌یتان ئه‌بینێت و كه‌له‌شێر فریشته‌ ئبینێت ؟؟؟؟

گوێدرێژ ئه‌توانێت شه‌پۆلی سور ببینێت ، شه‌یتانیش له‌ ئاگر درووست كراوه‌ ….واته‌ له‌ شه‌پۆلی سور.. بویه‌ گوێ درێژ ئه‌توانێت شه‌یتان ببینێت .

به‌ڵام كه‌له‌شێر توانای بینینی شه‌پۆڵی بنه‌وشه‌یی هه‌یه‌ ، فریشته‌كانیش له‌ رووناكی ‌ درووست كراون … واته‌ شه‌پۆڵی بنه‌وشه‌یی بۆیه‌ كه‌له‌شێر ده‌یانبینێت .

لێره‌وه‌ ئه‌وه‌مان بۆ لێك ئه‌درێته‌وه‌ بۆچی كاتێك ناوی خودا بهێنین شه‌یتان له‌و شوێنه‌ نامێنێت كه‌ ناوی خودای تێدا بگۆترێت ؟؟

چونكه‌ له‌و شوێنه‌ی ناوی خودای تێدا بگوترێت فریشته‌كان تێیدا ئاماده‌‌بن بویه‌ شه‌یتان هه‌ڵدێت .

بۆچی شه‌یتان هه‌ڵدێت له‌كاتی بینینی فریشته‌كان ؟؟

وه‌ڵامی چونكه‌ شه‌یتان زه‌ره‌ی پێ ئه‌گات له‌ كاتی بینینی رووناكی فریشته‌كان ..

به‌واتایه‌كی تر ..

ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌پۆڵی سور و شه‌پۆڵی بنه‌وشه‌یی له‌ شوێنێك كۆ ببنه‌وه‌
ئه‌وا شه‌پۆڵه‌ سوره‌ كه‌ نامێنێت و بزر ئه‌بێت .

See More
Image may contain: horse

داهاتی گوندێک ته‌نیا له‌سه‌ر قازه
=
=
=
=...
=
گوندی (بێوه‌رکێ) سه‌ربه‌ شاری (ئه‌رده‌خان) له‌ باکوری کوردستان، له‌ (80) ماڵ پێک دێت، به‌ڵام (15) هه‌زار قازیان هه‌یه‌. له‌ سه‌ربانی هه‌ر ماڵێک قه‌فه‌سه‌یه‌کی گه‌وره‌ی قاز هه‌یه‌. چونکه‌ له‌م گونده‌ کاری تر نیه‌ و هاوڵاتیانی ته‌نیا داهاتی خۆیان له‌ به‌خێوکردنی قاز دابین ده‌که‌ن.

شاری ئه‌رده‌خان که‌ له‌ به‌خێوکردنی بۆقله‌، سۆنه‌ و چۆله‌که‌ له‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌کانی تری تورکیا له‌ ریزی دواییدایه‌، به‌ڵام له‌ بواری به‌خێوکردنی قازدا له‌ ریزی یه‌که‌مدایه‌. له‌ گوندی بێوه‌رکێ ئه‌رده‌خان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کارێکی تر نیه‌، داهاتی هه‌موو هاوڵاتیان له‌سه‌ر قازه‌. له‌ شاره‌کانی (قه‌رس)، (ئه‌رده‌خان)، (ئه‌رزروم)، (ئاگری) و (وان)، به‌خێوکردنی قاز بۆ پێداویستی ماڵ نیه‌ به‌ڵکو بۆ دابینکردنی داهاته‌. به‌پێی راپۆرتێک له‌ ساڵی (2007)دا له‌ تورکیا نزیکه‌ی یه‌ک میلیۆن قاز هه‌یه‌ که‌ ته‌نیا له‌ گوندی بێوه‌رکێ (15) هه‌زار قاز هه‌یه‌.

ده‌بێ ئه‌وه‌ش بوترێ که‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ هاوکاری ناکرێن، به‌ ده‌رفه‌تی خۆیان، له‌ ناو هه‌لومه‌رجی سروشتیدا قاز به‌خێو ده‌که‌ن. بۆیه‌ به‌خێوکردنی قاز بۆته‌ چاند و ته‌نانه‌ت هونه‌رێک له‌ناو ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ زه‌حمه‌ته‌دا. هاوڵاتیانی ئه‌م گونده‌ هه‌ر قازێک به‌ (100TL) ده‌فرۆشن و ده‌وترێت که‌ چێژی گوشتی قازی ئه‌رده‌خان له‌ ئه‌وانی تر جیاوازه‌.

See More
No automatic alt text available.

تایتانیک بۆ نووقم بوو؟
زانایان گەیشتنە شیکردنەوەیەکی نوێ سەبارەت بە هۆکاری روودانی کارەساتی نغرۆبوونی کەشتی تایتانیک بەر لە 100 ساڵ لەمەوبەر کە بە گەورەترین رووداوی دەریایی لە مێژووی نوێدا دادەنرێت و زاناکان گوتیان ریزبەندییەکی نایابی نێوان رۆژ و مانگی تەواو و زەوی لەوانەیە هۆکاری جووڵەی ئەو شاخە بەفرینەیە بووبێت کە بەر کەشتییەکە کەوت و بووە هۆی نغرۆبوونی.

راپۆرتە رۆژنامەوانییە ئەمەریکییەکان گوتیان زانایانی زانکۆی تکساس لە ئەمەریکا بۆیان دەرکەوتووە ریزبەند بوونێکی نایابی نێوا...ن رۆژ و مانگی تەواو و زەوی بووەتە هۆکاری ئەو رووداوە کە لە 14ی نیسانی 1912 روویداوە.

هەرچەندە تایتانیک لە شەوێکی بێ مانگدا نغرۆبووە، بەڵام لەوانەیە ئەو چیا بەفرینە بەر لە 3 مانگ لە رووداوەکە و بەهۆی مانگێکی تەواوە دروست بووبێت.

دۆناڵد ئۆڵسۆنی توێژەر گوتی لەوانەیە مانگی تەواو لە 4ی کانوونی دووەمی 1912 بووبێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی بەهێز لە شاخە بەفرینەکان و جووڵەی پێکردبن بەرەو باشوور و لە کاتی تێپەڕینی کەشتییەکەدا بەری کەوتبێت.

پێشتر هۆکاری جووڵەی زۆری شاخە بەفرینەکان لە بەهاری 1912 نەزانربوو، ئۆلسۆن گوتی لەوانەیە ئەوە بەهۆی دیاردەی مانگی ئاگراوییەوە روویدابێت کە کاتێک روودەدات کە مانگ دەگاتە نزیکترین خاڵ لە زەوییەوە.
لە ماوەی مانگی تەواودا مانگ و زەوی و خۆر بە یەک هێڵی راست ئاراستە دەگرن و هەریەک لە مانگ و خۆر توانای راکێشانیان بۆ زەوی زیاد دەبێت و بەوەش هەڵچوون و داچوونی دەریاکان زۆر زیاتر بەهێزتر دەبن.

لە 4ی کانوونی دووەمی 1912 تەمەنی مانگی تەواو کۆتایی هات و بەوەش شەپۆلەکانی بەهار یەکانگیربوون بەر لە 6 خولەک لە نزیکبوونەوەی مانگ لە نزیکترین خاڵ لە زەوی و شوێنی رووداوەکە نزیکترین خاڵە لە ساڵی 796ەوە و ئەوە بەر لە ساڵی 2257 دووبارە نابێتەوە.

شەپۆلە بەهێزەکان بوونە هۆی جووڵەی زۆری ژمارەیەک شاخی بەفرین و گەیشتنیان بۆ ئەو شوێنەی کە مەترسدار نییە بۆ جووڵەی کەشتییەکان.

نوقمبوونی تایتانیک بووە هۆی مردنی 1500 کەس لە گەشتی کەشتییەکەدا لە ئینگلتەراوە بۆ نیویۆرک.
www.facebook.com/zanyari.nwi

See More
No automatic alt text available.

کچانی ناوقه‌د باریک قه‌ده‌غه‌یه‌
حکومەتى ئیسرائیلى یاسایەکى نوێى دەرکرد بۆ قەدەغەکردنى دەرکەوتنى “کچانى ناوقەد باریک” لەریکلامى بازرگانى و
نمایشى جلوبەرگدا.
یاساکە ئەوە بەسەر کچە نمایشکارەکاندا دەسەپێنێت کە پێویستە راپۆرتى پزیشکى لەبارەى کێشیانەوە پێشکەش بکەن، لەگەڵ راپۆرتى تر لەبارەى جۆرى ریکلامەکە.

...

ئەوانەى پشتیوانى ئەو یاسایە دەکەن دەڵێن وێنەى “کچانى ناوقەد باریک” یەکێکە لە هۆکارەکانى تێکچوونى هاوسەنگى خواردن لاى کچە هەرزەکارەکان.

هەروەها ئەوانەى رەخنە لە یاساکە دەگرن ئاماژە بەوەدەکەن پێویستە جەخت لەسەر تەندروستى بکرێت نەک کێش.

بەپێی یاسا کچە نمایشکارەکان، کاتێک دەبێت داواکارى بۆ کارى نوێ پێشکەش بکەن، یەکەمین کاریان پێشکەشکردنى راپۆرت بێت لەبارەى کێشیانەوە.

جێی ئاماژەیە لەجیهاندا %2 ى ئەو کچانەى تەمەنیان لەنێوان 14-18 ساڵدایە بەدەست خراپى خواردنەوە دەناڵێنن.
www.facebook.com/zanyari.nwi

See More
Image may contain: one or more people

بيشنشاريت بؤ كلا سيكؤ جية

No automatic alt text available.

چوار کەس لە ژیانتدا هەوڵبدە دووربیت لە ئازاردانیان

1- کەسێک کە متمانەى خۆتت پێ بەخشیووە.

2-کەسێک کە ڕاستگۆ و خاوه ن بەڵێن بووە.

...

3-کەسێک کە مانایی هاوڕێیەتى به‌ گەورە سەیرکردووە.

4-کەسێک کە دەزانێت دڵت بۆ یەکێکى تربووە هەمیشە یارمەتیدەرت بووە.

See More
No automatic alt text available.

رووبه‌رنێت زانیاری وورد و نه‌خشه‌ و دیزاینی هێڵی گواستنه‌وه‌ی ترامی هه‌ولێر بڵاو ده‌كاته‌وه‌.
=
=
=
=...
=

مانگی داهاتوو دیزاینی هێڵی ترامی هه‌ولێر ته‌واو ده‌بێت و ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.

بەپێی گرێبەستێك كە لە ‌16ی شوباتی 2011 له‌نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیای ئێف جی تەكنۆپۆلۆی ئیتاڵی ئیمزا كراوە بۆ كێشانی نەخشە و دیزاینی پڕۆژەی هێڵی گواستنه‌وه‌ی ترامی هه‌ولێر، له‌ئێستاشدا به‌گه‌ێره‌ی زانیارییه‌كانی رووبه‌رنێت سێ به‌شی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ به‌كۆتا هاتووه‌ و بڕیاریشه‌ له‌ناوه‌ڕاستی ‌مانگی داهاتوو نه‌خشه‌كه‌ به‌یه‌كجاری ته‌واو ببێت و پاشان ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی بكرێت.
ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌ی ئه‌و ترامه‌ كه‌ 3 ملیار دیناری تێچووه‌، هاوكات بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیه‌كی سەرەتایی كه‌ كۆمپانیای ناوبراو خستوویه‌تیه‌ڕوو، تایبه‌ت ده‌ست رووبه‌رنێت كه‌وتووه‌، تیایداهاتووه‌ كه‌ تێچووی دروستكردنی هێڵی ترامەكە ‌و كڕینی مەكینە و فارگۆن ‌و راهێنان بەكارمەندان بۆ كارپێكردنیان پێویستی بە ملیارێك ‌و 600 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكاییە و چوار ساڵیش بۆ جێبەجێكردن و ته‌واوكردنی داندراوه‌.

به‌پێی نه‌خشه‌كه‌بێت ترامی هەولێر لە 4 هێڵ پێكدێت كە هێڵی یەكەم لە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هەولێرەوە دەست پێ دەكا به‌ ناو عەنكاوەدا تێده‌په‌ڕێت و لەوێشەوە بۆ لای پارێزگای هەولێر ‌و ناو بازاڕ ده‌ڕوات بەرەو رێگەی كەركووك‌ و زانكۆی سه‌لاحه‌ددین تا بازگەی هەولێر ـ كەركووك درێژ دەبێتەوە، هه‌روه‌ها هێڵی دووەم لە نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی شاوێس ‌و پیرزین دەست پێ دەكات بە شەقامی شەقڵاوە بەرەو ناو شاری هەولێر ‌و بە شەقامی 60 مەتریدا دەسوڕێتەوە تا دەگاتە پەرلەمان و هێڵی سێیەمیش لە كەسنەزان دەست پێ دەكات تا دەگاتە نزیك نەخۆشخانەی رزگاری‌ و لەوێشەوە شەقامی 60 مەتری ‌و 30 مەتری دەبڕێ ‌و چەند گەڕەكێكی ناو شار دەگرێتەوە. هاوكات هێڵی چوارەمیش لە پێش بنەسڵاوە دەست پێ دەكات تا دەگاتە گەڕەكی شارەوانی ‌و لەوێشەوە بەرەو شەقامی 60 مەتری درێژ دەبێتەوە دواتر بەرەو نەخۆشخانەی سەردەم ‌و نەخۆشخانی فریاكەوتنی رۆژئاوا و له‌كۆتایشدا هەموو هێڵەكان یەكتری دەبڕن‌ و 87 وێستگەی سەركەوتن ‌و دابەزینیان تێداده‌بێت.

زانیارییه‌كانی رووبه‌رنێت ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕووو كه‌ چه‌ندین كۆمپانیای بیانی ئامادەیی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ و كێبڕكێینه‌ بۆ گرتنه‌ ئه‌ستۆ و جێبەجێكردن و دروستكردنی پڕۆژەكە.
www.facebook.com/zanyari.nwi

See More
No automatic alt text available.

كوڕه‌ كوردێك داوا له‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كات بۆی بچێته‌ خوازبێنی دڵخوازه‌كه‌ی!!!!!!!!
=
=
=
=...
=
كوڕه‌ كوردێكی دیاربه‌كری دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كچێكی تورك عاشق به‌یه‌ك ده‌بن و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی دروست ده‌كه‌ن، دواتر كوڕه‌ به‌مه‌به‌ستی هاوسه‌رگیری ده‌چێته‌ خوازبێنی دڵخوازه‌كه‌ی، به‌ڵام كه‌سوكاری‌ كچه‌كه‌ رازینه‌بوون كچه‌كه‌یان شوی‌ پێبكات، به‌مه‌ش كوڕه‌ ناچاربوو داوا له‌سه‌رك كۆماری توركیا بكات كه‌ ماڵباتی دڵخوازه‌كه‌ی بۆ رازیبكات.

ئه‌و كوڕه‌ لاوه‌ی دیاربه‌كر به‌هۆی خۆشه‌ویستی زۆری بۆ كچه‌ توركه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه‌ نامه‌یه‌ك بۆ عه‌بدوڵڵا گویلی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ده‌نێرێت و داوای‌ لێده‌كات كه‌ بچێته‌ داخوازی‌ ئه‌و كچه‌ و كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ رازیی‌ بكات.

كوڕه‌ گه‌نجه‌ كورده‌كه‌ بۆ گویل، نوسیوێتی كه‌ "یه‌كه‌مجاره‌ له‌ ژیانمدا خۆشه‌ویستی‌ ده‌كه‌م و زۆریی خۆشه‌ویستی كچه‌ش وای لێكردووم كه‌ سوربم له‌به‌گه‌یشتنم به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌م، به‌ڵام خێزانی‌ كچه‌كه‌ ناڕه‌زایین و نایه‌نه‌وێت كچه‌كه‌یانم پێبده‌ن، بۆیه‌ داوات لێده‌كه‌م كه‌ لوتف بكه‌یت و بۆم بچیته‌ خوازبێنی ‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌م و خانه‌واده‌كه‌ی ڕازی بكه‌یت".
www.facebook.com/zanyari.nwi

See More
No automatic alt text available.

دوا بابه‌ت........
-خوله‌ شێت باسی میسسی ئه‌کا بۆ که‌نالی
www.facebook.com/zanyari.nwi

ستایش ....
ئه‌ڵقه‌یه‌کی ئێرانی دۆبلاژی کوردی کراوه‌، شه‌وانه‌ کاتژمێر ۹:۴۵ له‌ که‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت،سه‌رنجی بینه‌رانێکی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه‌،ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ له‌ چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌کی ڕابردوو به‌هۆی ئه‌و کۆسپه‌ ناخۆشانه‌ی که‌وته‌ پێش خێزانی ستایش ،زۆربه‌ی بینه‌ره‌کانی گریاند به‌ تایبه‌تی ئافره‌تان،........................................................................
www.facebook.com/zanyari.nwi

No automatic alt text available.

عدنان و لینای به‌ڕاستی ،....چه‌ند جوانن....ده‌ی ئه‌گه‌ر پێشتر سه‌یرت کردوه‌ کۆمینتت بنوسه‌ ده‌رباره‌ی .......

No automatic alt text available.